ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، شەش فڕۆکەی جەنگی جۆری "T-50"ی لە کۆریای باشوور وەرگرتووە.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، ئەو شەش فڕۆکەیە سێیەم کاروانە لە فڕۆکەی جۆری "T-50" لە کۆریای باشوورەوە بگاتە عێراق.

بەغدا لە ئاداری ساڵی ٢٠١٧، شەش فڕۆکەی دیکەی هەمان جۆری لە کۆریای باشوور وەرگرت کە بەپێی گرێبەستێک بەر لە پێنج ساڵ بۆ کڕینی٢٤ فڕۆکەی جۆری "T50" لەگەڵ سیئۆل واژووی کردبوو.

هەروەها لە مانگی ئاداری رابردوو، عێراق شەش فڕۆکەی دیکەی هەمان جۆری لە کۆریای باشوور وەرگرتبوو.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە وادەی وەرگرتنی دوایین کاروانی فڕۆکەکان لە کۆریای باشوور نەدراوە.

عێراق و کۆریای باشوور ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستێکیان بۆ کڕینی ٢٤ فڕۆکە لە جۆری "T-50" بە بڕی ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن دۆلار واژوو کرد کە بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە دەبووایە سیۆل لە نیسانی ٢٠١٦ فڕۆکەکانی رادەستی بەغدا بکردبایە بەڵام بەغدا ئەوکات وەرگرتنی فڕۆکەکانی دواخست بەهۆی ئامادەنەبوونی بنکە سەربازییەکانی.