ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كۆمسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: قه‌زای شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاماده‌ نین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان. 

كۆمسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ له‌كاتێكدا عێراق به‌ره‌و هێور بوونه‌وه‌ی ململانێی تائفی ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی عێراق ئاواره‌ن.

ئه‌و رێكخراوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ قه‌زای شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌واو به‌شێك له‌ موسڵ و ئه‌نبار بۆ ئه‌وه‌ ناشێن كه‌ ئاواره‌كان بۆی بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی تیادایه‌و بنه‌بڕنه‌كراون و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاروبار و ئاویش به‌ته‌واوی كار ناكه‌ن".