ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز رایدەگەینێت: رێکخراوی چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەکەی دوێنێی خانەقین راگەیاند کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و ١١ی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکرد، داعش لەڕێی بەیاننامەیەکەوە کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردووەتەوە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی خانەقینی گرتووەتە ئەستۆ.

دوێنێ سێ شەمە 30ی ئۆكتۆبەری 2018 تەقینەوە لەمەزارگایەكی ئاینی سنوری شارۆچكەی خانەقین روویدا و بەو هۆیەوە 2كەس كوژراوەو7ی كەسیتریش برینداربوونە.