ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

تەقینەوەیەک لەبەردەم ئاسایشی فیدراڵی شاری ئەرخانگلێسک لە رۆژئاوای رووسیا روویدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31/10/2018، میدیای فه‌رمی روسیا بڵاویكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی باره‌گای ده‌سته‌ی ئاسایشی فیدراڵی له‌ كانتۆنی ئه‌رخانغلسك روویداوه‌. 

ئیگۆر ئورلوف پارێزگاری ئه‌رخانغلسك به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه‌ بووه‌و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

لە لایەكی تریشەوە، پۆلیسی رووسیا رایگەیاند، تەقینەوەیەکە لەبەردەم بنکەی ئاژانسی هەواڵگری رووسیا لە شاری ئەرخانگلێسک کە دەکەوێتە باکووری رووسیا روویدا و کەسێک گیانی لەدەستداوە و بەلایەنی کەمیشەوە سێ کەسی دیکە بریندارن.