ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌رمى 25 په‌نابه‌رى عێراقى كه‌ له‌ رووداوى وه‌رگه‌ڕانى بارهه‌ڵگرێك له‌ ئیزمیرى توركیا بوونه‌ قوربانى ده‌گوازێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: به‌ چاودێرى راسته‌وخۆى حسێن مه‌حمود خه‌تیب، باڵیۆزى عێراق له‌ توركیا به‌دواداچوون و كارئاسانى بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى 25 په‌نابه‌رى عێراقى كراوه‌ كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ى ئیزمیر بوونه‌ قوربانى.

ئاشكراشیكردووه‌: كارئاسانكاریش كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى بریندارانى رووداوه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان 20 كه‌س بووه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئیزمیر به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییه‌كان بۆ عێراق له‌سه‌ر تێچوى هێڵى ئاسمانى عێراق به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌.