ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كه‌شناسیی عیراق پێشبینی دەکات، لە رۆژی یەکشەممەوە بارانی مامناوه‌ند و به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ بروسكه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات بگرێته‌وه‌.

لە راگەیەندراوێکدا ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، بارانی مامناوه‌ند و به‌لێزمه‌ و ته‌رزه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق ببارێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش له‌ ناوچه‌كانی باشور ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بارانه‌كه‌ مامناوه‌ند ده‌بێت.هەروەها له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستیش پله‌ی گه‌رما كه‌مێك داده‌به‌زێت

سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی باكورییش کەشناسی عێراق پێشبینی كردوه‌ له‌كاته‌كانی شه‌ودا باران ببارێت به‌تایبه‌ت له‌ به‌شه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵات له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌وره‌ بروسكه‌.

هەروەها بۆ رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتووش کەشناسی پێشبینیی كردوه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ئاسمان هه‌ور و باراناوی بێت و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش بارانی به‌لێزمه‌ ببارێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارانی ته‌رزه‌ و دروستبونی هه‌وره‌ بروسكه‌.