ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە شاندێکی حزبی شیوعی عێراق بە سەرۆکایەتی رائید فەهمی، سکرتێری حزبی شیوعی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک کۆمار، رۆی شەممە ٢٠١٨/١١/٣، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی حزبی شیوعی عێراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر رائید فەهمی سکرتێری حزبەکە.

‎سەرەتا سەرۆک و ئەندامانی وەفدەکە پیرۆزبایی گەرمیان پێشکەش بە سەرۆک بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆک کۆمار لە دیدارەکەدا دووپاتیکردوەتەوە کە گرنگە هەنگاو بەرەوپێش بنرێت بۆ گەشە پێدانی پرۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی هەموو ئەو کۆسپانەی کە دێنە رێی پرۆسەکە، تا وڵات بگەیەنرێتە كه‌نارێکی ئارام، لەو ڕوەشەوە ئاماژەیکردووە بۆ پێویستی یەکخستنی هەموو وزە و توانایەک و بەشداریکردنی تەواوی هێزە سیاسییەکان لەم هەوڵەدا.

‎هاوکات لای خۆیەوه‌ سکرتێری حزبی شیوعی عێراق گرنگی چڕ کردنەوەی هەوڵەکانی دووپاتکردوەتەوە بۆ بەرەوپێشچونی باری سیاسی لە وڵاتدا.