ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق شێوازی نوێی لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی راگەیاند و زمانی کوردیش بۆ لۆگۆکە زیادکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ى تشرينى دووەمى2018، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق شێوازی نوێی لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی لە فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەكانی عێراق راگەیاند.

سەعد مەعن موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە تویتێكدا نووسیویەتی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق درووشمی نوێی وەزارەتی ناوخۆی راگەیاند. ئەمە جگەلەوەی نووسینی کوردی بۆ لۆگۆکە زیادکراوە و گۆڕانکاریش لە شێوازەکەیدا کراوە.

لۆگۆ نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وێنەی سەرە بازێكی تایبەت بە لۆگۆی كۆماری عێراق و وێنەی دوو شمشێر و دوو گەڵای خوورمای لە خۆگ