ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق گه‌یشتووەته‌ 133 ملیار دۆلاری ئه‌مەریكی.

عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئەنادۆڵی راگەیاند، عێراق ١٣٣ ملیار دۆلار قەرزارە، کە بەشێکیان قەرزی ناوخۆیەو بەشێکی دیکەیان قەرزی وڵاتانی دەرەوەیە.

هنداوی راشیگەیاند، قەرزەکانی سەر عێراق ١٣٣ ملیار دۆلارە، کە قەرزە دەرەکییەکانی ٧٣ ملیار دۆلار دەبێت و ٤٩ ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە.

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، "لەنێو قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق ٤١ ملیار دۆلار قەرزەکانی وڵاتانی کەنداوە لەسەر رژێمی پێشووی عێراق و ئەم قەرزانە بێدەنگییان لەسەرە، واتە ھیچ باس ناکرێت و بەبێ سووە".

ناوبراو رونشیکردەوە، ھەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتی بەردەوامن بۆ سڕینەوە و ھەڵگرتنی ٩٠ لەسەدی ئەو ٤١ ملیار دۆلارە لەسەر عێراق، ھاوشێوەی رێککەوتنی یانەی پاریس.