ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای رەسمی ئێران رایگەیاند: کە هێرشێکی تیرۆرستی کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی جابهار لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران.

ئەمڕۆ 6ی کانونی یەکەمی 2018 میدیای ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەلووچستان روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی ئەنبای ئێرانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی چابەهار لە پارێزگای بەلووچستان لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس لە رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە.

محەمەد هادی، جێگری پارێزگاری بەلووچستان رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە و کۆمەڵێک کەسێک برینداربوون.

ئاژانسەکەی ئەوەشی ئاشکراکردووە: کە تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی پۆلیسەکە روویداوە و 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها شوشەی چەند باڵەخانەیەکی نزیک بنکەکەش هاتووەتەخوارەوە.