ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رەزامەندی دەربڕیووە مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی چەند مانگێکی دیکە لە سوریا درێژبکاتەوە.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له‌ سوریا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ ده‌ربڕیوه‌.

رۆژنامەکە باسی ئەوەشی كردووە، ترەمپ دوای ئەوەی سەردانی عێراقی کردووە بە نهێنی "گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ی کە ماوەیەکی زیاتربدات بە ژەنڕاڵەکانی وڵاتەکەی تاوەکو پلانی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا جێبەجێ بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ له‌گه‌ڵ پۆڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش گفتوگۆی كردووه‌ و پێی راگەیاندوون، چەند مانگێکی دیکەیان دەداتێ تاوەکو پلانی کشانەوە جێبەجێ بکەن.