ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، ئەگەر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی بەردەوام بن، رێگایەکی نوێ بۆ پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەکانمان دەگرینەبەر.

لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا کە بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون رایگەیاند، "هەمووکات ئامادەم لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆببمەوە و هەوڵیش دەدەم بگەینە ئەنجامێک کە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پێشوازی لێبکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و بەردەوام بێت لە بڕیارە تاکلایەنە و گەمارۆکانی بۆ سەر وڵاتەکەمان، بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستدا نابێت جگە لەوەی کە رێگایەکی نوێ بۆ پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەکانمان بگرینەبەر".

سەرۆکی کۆریای باکور روونینەکردەوە، مەبەست لەو رێگا نوێیە چییە کە بەرامبەر ئەمریکا دەیگرنەبەر و وردەکاری لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکرد.