ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمرۆ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ماوەی چوار مانگی داناوە بۆکشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە خاکی سوریادا.

رۆژی سێشەممە 1ی كانوونی یەكەمی 2019 رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسانی ئیدارەی واشنتنەوە بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ماوەی چوار مانگی بۆ سوپای وڵاتەکەی داناوە تا هێزەکانیان لە خاکی سوریادا بکشێننەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی باسی لەوەشكردووە، ئەو بڕیارە دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانە دێت، کە ترەمپ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئیدارەی واشنتن لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوەکە ئەنجامیداوە.