ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەبارەی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە رایدەگەیەنێت، "نابێت موڵكی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ بابه‌تی سیاسی به‌كاربهێندرێت، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".

رۆژی سێشەممە 1ی كانوونی دووەمی 2019 محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، "هیچ زانیاریه‌كمان له‌باره‌ی شوێنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانی نه‌سڕو هیچ به‌رپرسێكی دیكه‌ نییه‌ كه‌ به‌كاریانده‌هێنن ئه‌و شوێنانه‌".

حه‌لبوسی راشیدەگەیەنێت، "ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ باس له‌شوێنی‌ عه‌بادی‌ و هه‌ر به‌رپرسێكی‌ دیكه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان له‌ڕابردودا دابه‌شكراون".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی به‌كارهێنانی زۆرێك له‌و شوێنانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ كارده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوێستی ده‌بێت، به‌جۆرێك داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی و له‌ڕێگه‌ی پێگه‌ی سیاسیه‌وه‌ به‌كارنه‌هێنرێن".