ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیك (تەڤدەم) ئاشكرای دەكات، جێمس جێڤری، ئەندازیاری رێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە سووریا.

رۆژلا سێشەممە 1ی كانوونی یەكەمی 2019 ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم بە ئاژانسی ھاواری نزیك لە پەیەدەی راگەیاند: "بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا لەسەر داوای ئەردۆغان بووە و ئەندازیاری بڕیارەکەش جێمس جێڤری، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا بووە."

ئاڵدار راشیگەیاندووە، "جێمس جێڤری، بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە تورکیا ماوەتەوە و پشتگیری پلانی ئەردۆغانی کردووە".

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "کەموکوڕیی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان هەبووە و هەوڵەکانمان بۆ رزگارکردنی شارەکە لە داگیرکردن وەك پێویست نەبوون، بەڵام هۆکاری سەرەکی داگیرکردنی عەفرین کشانەوەی هێزەکانی رووسیا بوو".