ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زیری پلاندانانی حكومەتی عێراق وادەی ئەنجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراقی ئاشكراكرد.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2ی کانونی دووەمی 2019 نوری سه‌باح دلێمی وه‌زیری پلاندانانی حكومەتی عێراق، رایگه‌یاند: سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، له‌كۆتایی ساڵی 2020 ده‌ستپێده‌كات.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پلاندانانی حكومەتی عێراق تیایدا هاتووە، "وەزارەتەکە ده‌ستدەکات به‌ ئاماده‌كاری كرده‌یی بۆ سه‌رژمێری، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م توانا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌رخستنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان".

هەر لە به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق هاتووە، "سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، له‌ كۆتایی ساڵی 2020دا ده‌ستپێده‌كات".