ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد

لەراگەیەندراوێكدا پۆلیسی دیالە ئەوە ئاشكرا دەكات، 114 تاوانبار بەهۆكاری ساغ بونەوەی تاوانی كووشتن و كردوەی تیرۆریستی فرمانی لەسێدارەدان و زیندانیكردنی هەتا هەتایان بەسەردا سەپێنراوە.

بە پێی ئەو راگەیەندراوەی پۆلیسی پارێزگای دیالە كە رۆژی پێنجشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2018 بڵاویكردۆتەوە و تیایدا هاتووە، "لەماوەی ساڵی 2018دا لەتەواوی پارێزگای دیالە لەلایەن دادگاكانی شارو شارۆچكەكانەوە فەرمانی لەسێدارەدان بۆ 30 كەس دەركراوە، و فەرمانی زیندانی كردنی هەتا هەتایی بۆ 84 كەس دەركراوە".

لەراگەیەنراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە، "ئەوانەی فرمانی زیندانی كردنی هەتا هەتایی یاخود لەسیدارەدانیان بۆ دەركراوە تاوانی كووشتن و كردوەی تیرۆریستیان بەسەردا ساغ بۆتەوە".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەروو، "هەر لەساڵی پاردا فرمانی زیندانی كردنی 5 ساڵ بۆ15 و 20ساڵ بۆ 179 دەركراوەبەهۆكاری ئەنجامدانی تاوانی جۆر بەجۆر".