ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پاش ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا دا، به‌رپرسێكی باڵای كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد، به‌ نێوه‌ندگیری ڕووسیا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌ حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د،

به‌دران چیا كورد گوته‌بێژ له‌ خۆسه‌ری دیموكراتی كه‌ په‌یه‌ده‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان دروستی كردووه‌ به‌ "رۆیته‌رز"ی ڕاگه‌یاند، له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌كانمان،  نه‌خشه‌ڕێیه‌كی ڕێككه‌وتنمان پێشكه‌شی حكوومه‌تی سووریا كردووه‌ هه‌وڵه‌كانیشمان به‌ نێوه‌ندگیری و سه‌رپه‌رشتی ڕووسیایه‌ و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی مۆسكۆ و دیمه‌شقین.

ئاماژه‌ی دا، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و نه‌خشه‌ڕێیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆسكۆ یارمه‌تیده‌ر بێ له‌ پاراستنی سنووره‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌روه‌ها ڕێیه‌كی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌، تا ئیداره‌ی ناوچه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری به‌ حكوومه‌تی دیمه‌شق ببه‌سترێته‌وه‌ و گره‌نتی دابه‌شكردنی دادوه‌رانه‌ی داهاته‌كان بۆ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكرێته‌وه‌.