ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە نامەیەكی بۆ باشاک دەمیرتاشی هاوژینی نووسیویەتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زیندانەوە دەستیبەسەرداگیرا.

رۆژی شەممە 5ی كانوونی دووەمی 2019 باشاک دەمیرتاش لە توویتێکدا رایگەیاند، ئەو نامەیەی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆی نووسیوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زیندانەوە دەستیبەسەرداگیراوە و نەیانهێشتووە بەدەستی بگات.

هەر لە توویتەکەیدا باشاک راشیگەیاندووە، "چووم بۆ دیداری دەمیرتاش، باش بوو، سڵاوی بۆ هەمووان هەبوو. دوایین نامەی کە بۆ منی نووسیبوو بەهۆکاری ئەوەی گوایە گونجاو نییە دەستیبەسەرداگیراوە".

هاوژینی دەمیرتاش ئاماژەی بەوەداوە، بۆ وەرگرتنی نامەکەی سکاڵا تۆمار دەکات و دڵنیایە کە نامەکەی وەردەگرێت.