ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی شەممە 5ی كانوونی دووەمی 2018، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، حكومەتی ئه‌مریكا جێمس جێفری دیبلۆماتكاری دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ نوێنه‌ری نوێی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌ بریت مه‌كگۆرگ نوێنه‌ری پێشوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆبه‌رت بالادینۆ راشیگه‌یاند: كه‌ جێمس جێفری هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت و سەرۆکایەتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سوریا دەکات به‌ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی لێبكه‌وێته‌وه‌.