ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چوار وەزارەتی عێراقی 36.6%ی بودجەی ساڵی دارایی 2019یان بۆ تەرخانکراوە.

رۆژی شەممە 5ی كانوونی دووەمی 2019 ماجدە تەمیمی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی ئیئتیلافی سائیرون لە لیژنەی دارایی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،"پشکی شێر لە بودجەی گشتی ساڵی دارایی 2019 بۆ چوار وەزارەت تەرخانکراوە کە وەزارەتەکانی نەوت، ناوخۆ، بەرگری و کارەبان".

تەمیمی راشیگەیاند، "ئەو چوار وەزارەتە 48.8 تریلیۆن دیناریان بۆ تەرخانکراوە کە دەکاتە 41.29 ملیار دۆلار".

ئەو ئەندامە روونیشیکردۆتەوە: تەنیا ئەو چوار وەزارەتە رێژەی 36.6%یان بۆ تەرخانکراوە لە بودجەی گشتی دارایی 2019، لە کاتێکدا سەرجەم دامەزراوەکانی دیکەی عێراق تەنیا رێژەی 63%یان بۆ تەرخانکراوە.