ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوابەدوای ئەوەی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ عەبادی به‌نیازه‌ به‌غدا به‌جێبهێڵێت و بچێتە هەولێر نیشتەجێ بێت، ئیئتلافی نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

رۆژی شەممە 5ی كانوونی دووەمی 2019 له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ئیئتلافی نه‌سر رایگەیاندووە، "ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ رای گشتی رابگه‌یه‌نین كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ میدیاوه‌ باس ده‌كردێت كه‌ گوایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی عێراق یان پایته‌خت به‌جێده‌هێڵێت دورن له‌ راستییه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و هه‌وڵه‌ ئاشكرایانه‌ی پلانی ده‌ره‌كی له‌ پشته‌وه‌یه‌، به‌شێكه‌ له‌ كێبڕكێی سیاسی كه‌مبایه‌خ كه‌ هه‌ندێك لایه‌نی نابه‌رپرس جێبه‌جێی ده‌كه‌ن".

ئیئتلافەكە راشیگەیاندووە، "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ وه‌ك ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ درۆینه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ عه‌بادی موڵكی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موولا ده‌زانن عه‌بادی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشی ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته‌ سه‌ر هیچ موڵكێك و توانای ده‌وڵه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارنه‌هێناوه‌، رۆیشتۆته‌ ناو به‌رپرسیارێتییەوە و لێشی ده‌رچووه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك شوێندا نیشته‌جێ بووه‌".