ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی پاسەوانی سنووریی ئەوروپا ئاماری پەنابەران بۆ ساڵی 2018 ئاشکرا دەكات و ژمارەی ئەو کەسانەی بە نایاسایی چوونەتە ئەوروپا کەمترینە بە بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو.

رۆژی شەممە 5ی كانوونی دووەمی 2019 ئاژانسی پاسەوانی سنووریی ئەوروپا (فرۆنتێکس) رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2018، 150 هەزار کەس بە نایاسایی چوونەتە ئەوروپا، ئەمەش کەمترین ئاستە لە ساڵی 2013ەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی وەکو پەنابەر خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا لە ساڵی 2018، بە بەروارد بە ساڵی 2017، بە رێژەی 80% دابەزیووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، 23 هەزار شوێنی پەڕینەوەی نایاسایی لە لایەن یەکێتی ئەوروپا ئاشکرا کراون و چاودێری دەکرێن، هەروەها؛ حکومەتی ئیتاڵیاش تەواوی سنوورەکانی بەڕووی پەنابەراندا داخستووە.

بەگوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2018، دوو هەزار و 200 پەنابەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون و بوونەتە قوربانی گەیشتن بە ئەوروپا.