ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا هۆشداری داوەتە رژێمی سووریا لەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ببێتە دەرفەت بۆ رژێمی سووریا لة بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

رۆژی شەممەش ناوبراو گەیشتە ئیسرائیل و بەنیازە زنجیرەیەک گەشت بەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات.

ئاژانسی رۆیته‌رز بلاویکردەوە، کە جۆن پۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا هۆشداری توندی داوه‌ته‌ حكومه‌تی سوریا له‌ به‌ركاهێنانی چه‌كی كیمیای له‌و وڵاتە، ئەوەش لە دوای کشانەوەی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا.

لایخۆشییەوە رۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت لەزاری جۆن بۆڵتن رایگەیاندووە "هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن رژێمی سووریاوە، رووینەداوە".

بەپێی رادیۆی ئیسرائیل، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی هەینی رایگەیاندووە کە ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکە روونیشیکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی هەفتەی داهاتووی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەشت وڵات لەخۆدەگرێت، بڕیاری وڵاتەکەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا بۆ ئەو وڵاتانە روون دەکاتەوە.