ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فەرمانگەی کۆچ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا حكومەتی توركیا رایدەگەیەنێـ، ژمارەی ئەو پەنابەرە سوورییانەی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، گەیشتە 294 هەزار و 480 کەس.

رۆژی یەكشەممە 6ی كانووتی دووەمی 2019 فەرمانگەی کۆچ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا حكومەتی توركیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ساڵی 2018ـدا 294 هەزار و 480 پەنابەری سووری نیشتەجێبوو گەڕاونەتەوە سووریا، مافی نیشتەجێبوون بە 853 هەزار و 274 بیانی دراوە، 268 هەزار و 3 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران و 55 هەزار و 894 کۆچبەری نایاسایی سنوورداش کراون. 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "6 هەزار و 278 قاچاخچی کۆچبەرە نایاساییەکان دەستگیرکراون، 9 کۆچبەری نایاساییش لەڕێگەی قاچاخی دەریاوانی لە دەریا خنکان و گیانیان لەدەستداوە".