ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەپێی نووسراوێک کە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ناردووە، دوو بەربژێری نوێ بۆ پۆستی وەزیری داد و بەرگری عێراق دیاریكرادووە.

بەپێی نووسراوەکە كە رێككەوتی 7ی كانوونی دووەمی 2019، کە واژۆی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە نوسراوە، فالح فەیاز، بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، سەلیم جبووری بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی و دادوەر رزگار محەممەد ئەمینیش بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق.