ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای كوردستان-ستۆكهۆڵم

ڕۆژی شه‌ممه‌ 12ی 1ی 2019 به‌سه‌رپه‌رشتی هاوڕێیانی حزبی شیوعی سودانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌شاری ستۆكهۆڵم ڕێكخرا به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی سودان و گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌تی ئه‌و گه‌له‌ به‌ گه‌لان و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا،بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ڕژێمی دیكتاتۆری عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر سه‌باره‌ت به‌سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان و بێسه‌رو شوێنكردنی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و كه‌سایه‌تی شیوعی له‌و ووڵاته‌دا.

كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی سودانی ئازادی خواز به‌ڕابه‌رایه‌تی حزبی شیوعی سودانی چه‌ندین دروشمیان به‌زمانه‌كانی سویدی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ده‌ووته‌وه‌ و به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی لافیته‌ به‌زمانه‌جیاجیاكان داوای پشتگیریان ده‌كرد بۆ گه‌لی سودان، كه‌ تیایدا نوسرابوو { ته‌نها بۆ نان نییه‌ به‌ڵكو دژ به‌ سی ساڵ دیكتاتوری، بڕوخێ به‌شیر}

هاوڕێیانی ڕێكخراوی ستۆكهۆڵم له‌ حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ گه‌لی سودان و حزبی شیوعی سودانی، به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد و له‌لایه‌ن هاوڕێ خۆشناو شێرو هاوڕێ ئاسۆ مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌قی بڵاوكراوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان گه‌یانده‌ده‌ست هاوڕێیانی حزبی شیوعی سودانی له‌ ڕ‌ێكخراوی سوید، كه‌ تیایدا پشتگیری حزبی شیوعی كوردستان بۆ گه‌لی سودان و حزبی شیوعی سودانی دووپاتده‌كاته‌وه‌و داوای ئازادی ده‌ستبه‌جێ بۆ به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات.

Image may contain: 2 people, people standing, sky, tree and outdoor

Image may contain: 8 people, people smiling, people standing, crowd, tree, hat and outdoor