ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەپرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ زیاتر لە ٦٥ ھەزار پلەی وەزیفی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران دیایكردووە.

رۆژی سێشەممە 15ی كانوونی دووەمی 2019 شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەمیدیاكانی راگەیاند، ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەری گرێبەست لە عێراق بوونیان ھەیە بەتایبەت لە سێکتەری کارەباو پەروەردە و حکومەتیش بڕیاریداوە بۆ دامەزراندن ئەولەویەت بدات بە گرێبەستەکان.

شیروان میرزا راشیگەیاند، بەشێکی زۆر لەو مامۆستایانەی خۆبەخشن ئەو کرێکارانەی شارەوانی کە بە گرێبەستی رۆژانە کاردەکەن دەکرێنە ھەمیشەی. لەبارەی ھەرێمی کوردستانیشەوە. شیروان میرزا رایگەیاند ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە چونکە ھەرێم شێوازی دامەزراندنی تایبەت بە خۆی ھەیە، رونیشیکردەوە ئەو بەڕێوبەرایەتییانەی لە ھەرێم سەر بە عێراقن چاوەڕێ ناکرێت دامەزراندنیان بۆ بکرێت بەوپێیەی دامەزراندنی زۆریان بۆکراوەو پێویستییان نییە.