ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، بڕیارە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور جارێکی دیکە کۆببنەوە.

سارا ساندێرز وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، بڕیارە کۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو دۆناڵد تڕەمپ و کیم جۆنگ ئون کۆببنەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی، بەرەوەپێشبردنی پرسی داماڵینی کۆریای باکور لە چەکی ئەتۆمی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی نێوان نێردەی سەرۆکی کۆریای باکور و بەرپرسانی ئەمریکا بووە.