ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حامی ئاكسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەمساڵ توركیا چەند كۆنسوڵخانە لە موسڵ، بەسڕە، كەركوك و نەجەف دەكاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانیان دەدەن لەگەڵ عێراق و بە بیری هێنایەوە گەورەترین پەیماننامە توركیا لەگەڵ عێراق كردوویەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەردەوامین لە هەوڵەكان بۆ كردنەوەی دەروازەی سنووری ئۆڤای، چونكە كردنەوەی ئەو دەروازەیە كاریگەری باشی دەبێت بۆ بازرگانیكردن لەگەڵ عێراق.

دەشڵێت، توركیا لە بەرنامەیدایە ئەمساڵ كۆنسوڵخانە لە موسڵ، بەسڕە، كەركوك و نەجەف بكاتەوە تاكو لەو رێگایەوە بەردەوامی بدەین بە نزیكبوونەوە لە سەرجەم ناوچە و چین و توێژەكانی عێراق.