ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقینەوەیەک ڕوویداو، ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریاش دەڵێن: کوژراو بریندار هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 20ی كانوونی دووەمی 2019، ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لە باشوری دیمەشق ڕوویداوە و چەند کەسێک کوژراون و چەندینی دیکە برینداربوون.

ئاژانسە فەرمییەكانی سوریا ئەوش دەڵێن: تیمە سەربازی و ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و سەرقاڵی پوچەڵکردنی بۆمبێکی دیکەن کە لەو ناوچەیە دانراوە.

دەشڵێت، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە بووە و خاڵێکی سەربازی کردووەتە ئامانج.