رێگای كوردستان
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكراده‌كات.
جاهید تۆرهان وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند رۆژی هه‌ینی 25ی كانونی دووه‌می 2019 گه‌شته‌كانی نێوان توركیا - سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆشیەوە دانا محه‌مه‌د لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاند، "كاتژمێر 12:5 شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، یه‌كه‌م گه‌شت له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه بۆ توركیا ده‌ستپێده‌كات".