نیكۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند، تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا پچڕاندوە و داوای کرد لە 72 کاتژمێردا دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان وڵاتەکەی بەجێ بهێڵن.
سەرۆکی ڤەنزوێلا دوێنێ چوارشەممە دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان له‌و وڵاته‌دا، بۆ لایه‌نگرانی دوا و رایگه‌یاند، هه‌مو په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا پچڕاندوه.
ئه‌و بڕیاره‌ی مادۆرۆ دوای ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هات كه سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا ژوان گوایدۆی وەک "سەرۆکی کاتیی" وڵاتەکەی ناساند.
مادۆرۆ جه‌ختیشی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كودتادایە دژ به حكومه‌تی شه‌رعی ڤەنزوێلا و بۆ هۆیه‌وه داوای کرد لە 72 کاتژمێردا دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان وڵاتەکەی بەجێ بهێڵن.