ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق بە رێگای كوردستانی راگەیاند: ئەو برەگەیەی کە تایبەتە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پشکی پێشمەرگە و موچەخۆرانی تێدایەلە بودجەی عێراق بەزۆرینەی دەنگ لەپەرلەمانی عێراق پەسەند کرا".

ئەو پەرلەمانتارە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: مادەیەکی گرنگ لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەمووشیانەوە مووچەخۆرانی هەرێم و پێشمەرگە دەنگی لەسەر درا ئەویش "مادەی ١٠یە لە پرۆژە یاسای بودجە كە بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا کە تایبەت بوو بە زامن کردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەریم و ھێزەکانی پێشمەرگە ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی هەتا ئەگەر هەرێم رۆژانە نەوتیش نەنێریت لە رێگای سۆمۆ، پرسی مووچەی مووچەخۆران و پێشمەرگە لەدەرەوەی ئەو کێشەیەو مانگانە هەرێم بڕی نزیکەی ٥٢٠ ملیار دیناری لە حکومەتی بەغداوە پێدەگات".

بەم هۆیەشەوە حكومەتی هەرێم دەتوانێ‌ بەبێ‌ پاشەكەوت موچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكات.