ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، تا گرنتی پاراستنی كورد نەكەین لە سوریا ناكشێینەوە.

جۆن پۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند: سوپای وڵاتەكەمان لە سوریا ناكشێنینەوە تاكو گرنتی پاراستنی كوردەكان نەكەین.

پۆڵتۆن راشیگەیاند، لەگەڵ توركیا لەسەر ئەوە رێكەوتوون كە دەبێت ئەو وڵاتە پابەند بێت بە پاراستنی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا مانگی رابردوو بڕیاری كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە سوریا دەركرد، ئەم بڕیارەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، هەندێك وڵات پێشوازییان لێكرد، هەندێكی تر بە مەترسییەكی گەورە بۆ ناوچەكە وەسفیان كرد، بەوەی كە رێگە بۆ دروستبوونەوەو گەشەكردنی گروپە تیرۆرستییەكان لە ناوچەكە خۆشدەكات.