ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵوێستی خۆی ئاشكراكرد.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی گشتی لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تێپەڕاندنی یاسای بودجە لەناو پەرلەمان بەهۆی هەماهەنگی و هاوكاری بەردەوامی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران بوو كە بووە یارمەتیدەر بۆ تێپەڕاندنی یاساكە. هەروەك پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عیراق و سەرجەم ئەو لایەنانەكرد كە ئەو ئەركەیان جێبەجێكردووە. 

سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاند: حكومەت لەئایندەدا تاووتوێی چاكسازی و گۆڕانكارییەكان و زیادكردنەكان دەكات كەلەناو پەرلەمان بۆ بودجەی گشتی زیادكراون و هەروەك بەزووترین كات رێنمایی پێویست دەردەكرێت بۆ دەستپێكردن بە جێبەجێكردنی ماددەكانی یاسای بودجەی گشتی. عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی نەشاردەوە كە، لە تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عیراق لەناو پەرلەمان بكرێتە هەوێنی سەركەوتنێكی تر بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەكانی كابینەكەی لەرێگەی رێكەوتنی هێزە سیاسییەكان بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ ئەو پۆستە وەزارییە بەتاڵانە.