ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فەرماندەی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داھاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق دەست پێدەکەن.

سیپان حەمۆ فەرماندەی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، بەمنزیکانە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا جێبەجێ ناکرێت، چونکە ھێشتا شەڕمان لەدژی داعش بەردەوامە، بەڵام دوای کشانەوەی ئەو هێزانە مەترسی لەگەڵ تورکیا دروست دەبێت، بۆیە لەسەر پێشنیاری روسیا کە هاوپەیمانی سەرەکیی دەوڵەتی سوریایە دەخوازین دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند ئەنجامبدەین.

حەمۆ راشیگەیاند، لە دوا سەردانیدا، جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا قسەی لەگەڵ کردوە و پێی وتووە: قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن و لە بەرامبەر ھەڕەشەکان، کورد دەپارێزن.

ئەو فەرماندەیە ئەوەشی نەشاردەوە كە، "دیمەشق پێشنیازەکانی ئێمەی پێگەیشتوە، کە تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی کورد و کەمینەکانی دیکە کراوەتەوە، لە ناویشیاندا مافی خوێندن بە زمانی کوردی و مافی خۆبەڕێوبەری تێدایە".

سیپان حەمۆ لەبارەی وەڵامی دیمەشق بۆ داواکارییەکانیان، رایگەیاند، ئاماژەی ئەرێنیان لە دیمەشقەوە پێگەیشتوە و لە چەند رۆژی داھاتودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق دەست پێدەکەن".