ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كە یه‌كێكە له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ لێدوانێكدا دەڵێ‌:  ئێسته‌ پێویستیمان به‌ هیچ هێزێكی بیانی نییه‌ بۆ پاراستنی دۆخی ته‌ناهی وڵاته‌كهمان‌، بۆیه‌ به‌ ته‌واوی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و كاردەكەین بۆ دەركردنی یاسایەك تا بە فەرمی هەڵیان دەینە دەرەوە.

ئه‌و قسانه‌ی هادی عامری لەو دیدارەدا هات كە له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای یه‌كێتی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ ئیسلامییه‌كان ئەنجامی دابوو، كه‌ تێیدا دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابێ و پیلانه‌كانی شكست ده‌هێنن له‌ عێراق، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و ڕێیانه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر شكست ده‌هێنن.