ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محه‌مه‌د – رێگای كوردستان

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری پۆلیسی پارێزگای دیاله ‌كوژرانی 3 چه‌كداری داعشی له‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌ راگه‌یاند.

عه‌لی حه‌یده‌ر، ئه‌غسه‌ری هه‌والگری له‌ پۆلیسی دیاله‌ به‌ رێگای كوردستانی راگه‌یاتد: به‌یانی ئه‌مرۆشه‌مه‌ 26ی كانونی دوه‌می 2019 له‌ده‌شتی شارۆچكه‌ی شاره‌بان به‌ بۆردومانی فرۆكه‌ی عیراقی 3 چه‌كداری داعش كوژران.

گووتیشی: پیشتر زانیاری هه‌بوه‌ له‌سه‌ر خۆشحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ ده‌شتی شارۆچكه‌كه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئاوی حه‌مرین ئه‌و چه‌كدارانه ‌هاتوچۆیان له‌نیوان شاره‌بان و ئیمام وه‌یسداكردبوو