ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشانە دةكةين کە تورکیا کردویەتییە سەر هاوڵاتیانی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی روداوەکانی دوێنێ شەممەی شیلادزێوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە تورکیا کردویەتییە سەر هاوڵاتیانمان لە شیلادزێ و کامپی سبری لە قەزای عەمادیەی سەر بە پارێزگای دهۆک".

لة راطةينراوةكة ئةوةش ئاماژەی ثيَكراوة، "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی شیلادزێوە سوڕاونەتەوە و بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە و ئەوەش بووەتە هۆی دروستبونی ترس و پەشێوی لای هاوڵاتیان".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئةوةشى خستؤتةرِوو، "هاوخەمی خۆمان بۆ قوربانیانی ئەو رووداوانە دەردەبڕین و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا دەکات بۆ پێدانی رونکردنەوە لەبارەی روداوەکانەوە و رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی روداوی هاوشێوە".

هةوةش هاتووة، "بەرپرسانی عێراق پاراستنی هاوڵاتیانی عێراقیان لە ئەستۆدایە، و پێداگیریش دەکەین لە راگرتنی بەزاندنی سنور و سەروەری خاکی عێراق و بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ دەسترێژیکردنە سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ".