ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرزی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئاشكرای ده‌كات كه‌ نزیكه‌ی 4000 هه‌زار كرێكار ده‌نێرێته‌ ماڵه‌وه‌.

وته‌بێژی بێژه‌ی جێنراڵ مۆتۆرز رایگه‌یاندوه‌: پرۆسه‌ی ئه‌و ناردنه‌ ماڵه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ له‌چوارچێوه‌ی پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كاندایه‌ كه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2018 بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌، تیایدا بڕیاریانداوه‌ 15% هێزی كاری كۆمپانیاكه‌یان كه‌مبكه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ داخستنی حه‌وت دامه‌زراوه‌ كه‌ (پێنج)یان له‌ ئه‌مریكای باكوره‌.

به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكاش كۆی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ كاره‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ده‌گات 14 هه‌زار كرێكار.