ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی دوا ڕاپۆرتی بەرنامەی خۆراكی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان كە بەهاوبەشی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕایان گەیاندووە لەجیهاندا 56 ملیۆن كەس پێویستیان بەهاوكاری خێرای خۆراك هەیە. بەپێی هەمان ڕاپۆرت ئەو 56 ملیۆن كەسە دەكەونە ئەو ناوچانەی كە ململانێ و شەڕی تێدایە بەتایبەتی لە وڵاتەكانی ئەفغانستان و كۆنگۆ و باشووری سودان و یەمەن و سۆماڵ و سوریا و ئەفریقیای ناوەڕاست و چاد. هەر لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە زۆرترین ئەو كەسانە دەكەونە وڵاتی یەمەن و كۆنگۆ.