ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كشانەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمریكا لە سوریا، بە هیچ شێوەیەك نابێتە مایەی كۆتاییهێنانی جەنگی داعش.

رۆژی چوارشەممە 6ی شوباتی 2019 پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتەیەكدا لە كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی هاوپەیمانی دژی داعش لە واشنتۆن لەسەر زاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، كشانەوەیان لە سوریا بە مانای كۆتاییهاتنی جەنگی داعش نییە و، ئەوان پابەندن پێوەی تەنانەت دوای كشانەوەشیان لە سوریا.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوە كرد، تەقینەوە خۆكوژییەكەی شاری مەنبجی باكوری سوریا لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوودا، جەخت لەوە دەكاتەوە كە هێشتا داعش مایەی هەڕەشەیە بۆ ئەو ناوچانەی كە تیایدا باڵادەست نییە.

ئاشكراشیكرد، تەقینەوەكە بووەتە هۆی كوژرانی ١٥ كەس، كە چوار كەسیان هاووڵاتی ئەمریكی بوون.