سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایدەگه‌یەنێت، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایبگه‌یه‌نن کە له‌سه‌دا ١٠٠ سووریایان له داعش پاككردۆته‌وه.
له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
تره‌مپ رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایبگه‌یه‌نن کە له‌سه‌دا ١٠٠ سووریایان له داعش پاككردۆته‌وه و گوتی: "ده‌مه‌وێت چاوه‌ڕێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی بكه‌م".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاری‌دا له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌وه‌تەی بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و یه‌كێك له كاره له پێشینهكانیشی چوونی بووه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و پلانێكی ئاماده كردووه بۆ نه‌هێشتنی داعش.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داعش پێشتر به تایبه‌ت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ چالاكییه‌كانی كردووه، به‌ڵام ئیدی له‌وێش كاریگه‌ری نه‌ماوه.
ناوبراو سوپاسی وڵاتانی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و گوتی: "زیاتر له ٦٠ به‌رپرسی ئاستبه‌رزی داعشمان لەناوبردووە".