ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گۆران هەڵەبجەیی

ریکەوتی7-1-2019 لە یەکێک لە هۆڵەکانی پەرلەمانی دانمارک، کۆنفرانسێکی چەند کاتژمێری دەربارەی کورد بەڕێوەچوو.

(پرۆسەی ئاشتی و مەسەلەی مافی مرۆڤ لە سایەی ململانێی هیزەکانی ئەمەریکا، کوردەکان، تورکیا ،لەسەر خاکی سوریادا ) ناونیشانی کۆنفرانسەکە بوو. ئەم کۆنفرانسە لە لایەن:

(Den Danske Helsinki Komite-Kurdiske forum-Globale Seniorer) سازکرابوو. ئەم کەسایەتیانە بەم بابەتانە بەشداریان تێدا کرد:

• Tyge Trier پارێزەری مافی مرۆڤ(دۆخی مافی مرۆڤی کوردو هاوڵاتیانی دیکە لە تورکیاو باکووری سوریا)

• محمود ساکار،پارێزەری پیشوی ئۆجەلان(بارودۆخی سەرکردەی سیاسی کورد ئۆخەلان و سەرکردە سیاسیەکانیی کەی کورد لە بەندیخانەی تورکیا)

• Reimar Heider نووسەرو وەرگێڕی ئەڵمانی، دەستپێشخەر و دامەزرێنەری کۆمیتەی ئازادی بۆئۆجەلان.

(کارو چا لاکیەکانی کۆمیتەکە پەیوەست بە ئازادکردنی ئۆجەلان) • Michael Aastrup Jensen ئەندام پەرلەمانی دانمارک سەر بە حیزبی ڤێنسترا،هاوکات فۆرمانی گرووپی دانمارک لە یەکێتی ئەوروپا.

(ئەوروپا چی پێدەکرێت بۆ چاککردنی دۆخی کورد لە تورکیاو سوریادا؟.

• Holger K. Nielsen فۆرمانی پێشوی پارتی سۆشیالیسی گەل و وەزیری دەرەوی دانمارک لە ڕابردووداو ئەندامی پەرلەمانی دانمارک لە ئێستادا.

(پەرلەمان و حکومەتی دانمارک چیێان پێدەکرێت بۆ پشتگیری کوردەکان لەم هەوڵومەرجە ئەکتوێلەدا؟یا خود دەکرێ NATO,OSCE , FN ڕۆڵ ببینن تێیدا؟

لەم هەوڵومەرجە ئەکتوێلەدا؟یا خود دەکرێ NATO,OSCE , FN ڕۆڵ ببینن تێیدا؟

لە میانەی کۆنفرانسەکەدا دووجار دەرگای پرسیارو سەرنج کرایەوە، زۆریک لە ئامادەبووان بە تایبەتی دانمارکیەکان سەرنجی زۆر جوانیان پێشکەشکرد.

کۆنفرانسەکە لە لایەنVillo Sigurdsson بەڕێوە چوو ،کە هاوکات فۆرمانی (Kurdiske forum) ە، ئەم مرۆڤە یەکێکە لە دۆستە دێرینەکانی کورد ،کەسێکی چەپە . هەرگیز ماندوونابێت بەردەوام لە کاردایە بۆ پشتگیری کورد . بە ئەندازەیەک کوردی خۆشدەوێت ،لە ئێستادا سەفەری تورکیای لێ قەدەغەکراوە. بابەتەکان بە گشتی گرنگ و سەرنجڕاکێش بوون،هەر بابەتێک دەرگای زۆرێک لە پرسیار و سەرنجی دەکردەوە .ئەو بەڕێزانەی بابەتەکانیان پێشکەشکردبەجوانیوە ڵامیئەوسەرنجوپرسیارانەیاندەدایەوەکە ئاراستەیان دەکرا. ئەوەی ماوە بڵێم خۆشبەختانە ئیمەی کورد خاوەنی ژمارەیەکی زۆر دۆستین لە وڵاتانی جیهاندا، کە هەندێکێان پلەو پۆستی با ڵایان هەیە یا کەسایەتی ڕوناکبیری ناسراون، کە بەردەاوام لەگەڵماندان. داکۆکیان بۆ ئێمەی کورد بە خاتری دەسکەوت  نیە کە هەندێک دۆستی درۆزنە کردیان و دیتمان پاش پڕکردنی گیرفانیان لە پارەی کوردی هەژاری باشوور ،ئیدی ناوی کوردیشیان لە بیرچووەتەوە ، بەڵکو ئەمانە تەنها و تەنها بەهۆی ڕەوایەتی دۆزەکەمانەویە، بەهۆی ئەو نەبەردیەیە کە جەنگاوەرە کوردەکان تۆماریان کرد لە شکستی هێنان بەداعش. هەر ئەم دۆستانەمانن کە جاروبار لەم پەرلەمانە کۆڕ ،سەمینار، کۆنفرانس، دیبەیت ، یادی هەڵەبجە ، یادی نەورۆزمان بۆ ساز دەکەن. بێگومان ئەم جۆرە چا لاکیانە بەبوونی ئەم دۆستانەمان بەردەوامی دەبێت ، هەر بە کۆششی ئەمانە کە لە ئیمڕۆدا ناوی کوردو مەسەلەی کورد پانتاییەکی فراوانی لە سیاسەتی جیهانیدا داگیر کردوە.پێویستە ئەم هەر بە کۆششی ئەمانە کە لە ئیمڕۆدا ناوی کوردو مەسەلەی کورد پانتاییەکی فراوانی لە سیاسەتی جیهانیدا داگیر کردوە.پێویستە ئەم گرنگیدانە بەهێز بکەین و متمانەش لەکن دۆستەکانمان بەهێزتر بکەین.ئەو بەهیزکردنەش بەوە دەبێت کە سازش لەسەر ئامانجەکانمان نەکەین و هاوکات نەبینە جێبەجێکاری ئەجندای وڵاتانی دوژمن و داگیرکەری کوردستان ،نمونەی تورکیاو ئیران کە بەداخەوە لە ئیستادا ڕوودەدات.

• OSCEواتە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەورپا.

• Globale Seniorer تۆڕی مرۆڤە بەتەمەنەکان. تۆڕێکی جیهانیە ،ئامانجیان بەگەڕخستنی ئەو ئەزموون و توانایانە کە هەیانە

بۆهاوکاری کردنی هەر لایەن و حکومەتێک بۆ زیاتر گرنگیدان بە کیشە نێودەوڵەتیەکان.

• Den Danske Helsinki Komite ڕێکخراوێکی دانمارکیە کە لەبواری گرنگیدان بە هاوکاری هەماهەنگی لە دەرەوەی سنورەکاندا لە بواری ئاسایشدا دەدات ،واتە لە نیو وڵاتان و ئایدۆلۆجیا

جیاوازەکاندا.ناوەکەی لەوە ڕێکەوتنەوە وەرگرتووە کە ]1.8.1975 [لە هیلسنکی پایتەختی فینلەندا ڕێکەوتنێک لە نێوان ] جیراڵ فۆرد سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا و لیۆنید بریجنیڤ سەرۆکی ئەوکاتی

سۆڤیەت مۆرکرالە بارەی هاوکاری و دابین کردنی ئاسایش لە جیهاندا.

• Kurdiske forum ناوەندێکی دانمارکی کوردیە کە لەسەرتای نەوەدەکاندا بە دەستپیشخەری(Villo Sigurdsson ) دامەزرا . نزیکەی 20 کەسایەتی سیاسی و ئەندام پەرلەمانی دانمارکی لە خولە

جیاجیاکاندا پشتگیری ئەم ناوەندە دەکەن. سا ڵانە چەندین چا لاکی بۆ نزیکەی 20 کەسایەتی سیاسی و ئەندام پەرلەمانی دانمارکی لە خولە جیاجیاکاندا پشتگیری ئەم ناوەندە دەکەن. سا ڵانە چەندین چا لاکی بۆ پشتگیری کورد ئەنجام دەدەن.

Image may contain: 8 people, people smiling, people sitting

Image may contain: 1 person, sitting, screen and indoor

Image may contain: 2 people, people sitting and indoor