ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ، سەبارەت بەو هەڕەشە سەربازییانەی لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکەوە دەکرێنە سەر وڵاتەکەی، رایگەیاند: "ئەگەر ڤێنیزوێلا پەتاتە یان مۆزی بەرهەمبهێنایە، نەدەکەوتە نێو زریانی ئیمپریالیزمەوە. با ئەوە قبوڵبکەین کە ئیمپراتۆرییەتێکی ئەمریکا هەیە و چاوی بڕیوەتە سەروەتی گەلی ڤێنیزوێلا".

نیکۆلاس مادورۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی میرافلۆرێز لە کاراکاسی پایتەخت سازیکرد، روونکردنەوەی سەبارەت بە هەریەک لە، قەیرانی سیاسیی لە وڵاتەکەی، هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە، دەنگۆکانی بوونی قەیرانی مرۆیی و سزا ئابوورییەکان دا.

مادورۆ جەختی لەوەکردەوە هەڕەشەی سەربازیی ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ سەر ڤێنیزوێلا، لە خواستی دەستبەسەرداگرتنی نەوت، کانزا و دەوڵەمەندییەکانی دیکەی وڵاتەکەیەوە، سەرچاوەی گرتووە .

وتیشی: با ئەوە قبوڵبکەین کە ئیمپراتۆرییەتێکی ئەمریکا هەیە و چاوی بڕیوەتە سەروەتی گەلی ڤێنیزوێلا. ئێمە لە خوارەوە، وەک حەوشەی پشتەوەی خۆی تەماشا دەکات و دەوڵەمەندییەکانی ئێمەی دەوێت. بۆ ئەوەی کە لە ڤێنیزوێلا ببێتە خاوەنی هێز، ئەم هەموو گوشارە دەکات.