ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاکستان دوو فڕۆکەى سەربازى هیندستانی خستە خوارەوە کە ئاسمانى وڵاتەکەیان بەزاندبوو، هاوکات و یەکێک لە فڕۆکەوانەکانیشى دەستگیرکرد.

 وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، نیازی خراپکردنی دۆخەکەیان نییە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات دەیکەن.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاکستان ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی هیندستان سنوری پاکستانیان بەزاندووە، لە وەڵامی ئەو سنووربەزاندنەی هیندستان، دوو فڕۆکەیان تێکشکاندوون و یەکێک لە فڕۆکەوانەکانیان دەستگیرکرکردووە