ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  



سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە " لە كورد زیاتر بەرگری لە مافەكانی هەرێمی كوردستان دەكات".
رۆژی چوارشەممە د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە سمینارێکدا بەناوی (ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەھێزکردنی متمانەی سیاسی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی عێراق)، باسی لە هەڵوێستێكی د.عادل عەبدولمەهدی كرد بەرانبەر هەرێمی كوردستان.
د.بەشیر رایگەیاند كە عەبدولمەهدی لە یەكێك لە دیدارەكاندا پێیراگەیاندوون ئەو لە خودی كوردەكان زیاتر بەرگری لە مافەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
حەداد ئەوەشی وەبیر هێنایەوە كە عەبدولمەهدی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە چیاكانی هەرێمی كوردستاندا لە پاڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە دژی ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس خەباتی كردووە. ئەمەشی بە هەلێك وەسف كرد و بە پێویستی زانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی وەبەری بێنێت.