ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەێنیت "کۆبونەوەکەیان لەگەڵ کۆریای باکور کۆتایی هاتوە و نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی رێکنەکەوتنی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور ڕاگەیاند.
کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد تڕەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "چاوەڕیمان دەکرد لەگەڵ کۆریای باکور ڕیککەوتن واژۆ بکەین بەڵام بەهۆی داواکارییەکانی کۆریای باکورەوە نەماتوانی بگەینە ڕیککەوتن چونکە کۆریای باکور داوای کردوە ڕاستەوخۆ سزاکانی لەسەر لابچێت".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا "کۆبونەوەکەمان لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور زۆر باش بوە، وە هەروەها بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ".