ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەیەكی لوبنانی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمریكا بەنیاوە دوو بنكەی سەربازی دادەمەزرێنێت.

رۆژی شەممە 2ی ئاداری 2019 رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە: هێزەكانی ئەمریكا دوو بنكەی سەربازی تازەیان لە پارێزگای ئەنبار دامەزراندووەو ئامانجیشیان لێی كۆنتڕۆڵكردنی دوو رێگای ستراتیژی عێراقە.

هەر لە راپۆرتەكەی رۆژنامەكەدا ئاشكراكراوە كە دوو بنكە سەربازییە تازەكە دەكەوێتە سەر هێلی نێودەوڵەتی كە بەغداو هەردوو پایتەختی سوریا و ئوردەن بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە كارەكانی دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی تازەی سوپای ئەمریكا لە پارێزگای ئەنبار تەواو بووەو ئەوی دیكەشیان لەژێركاركردندایە.